یونامی پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق دەكات

تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق “یونامی” پێشوازی لە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات كە ئەمڕۆ لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە ڕاگەیەندرا.

تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق “یونامی” پێشوازی لە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات كە ئەمڕۆ لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە ڕاگەیەندرا.

ئەمشەو یونامی پشتیوانی خۆی بۆ دیاریكردنی كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ڕاگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو كە ئامادەیە لەو ڕووەوە هاوكاری و پاڵپشتی عیراق بكات.

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و گشتگیر بە شێوەیەكی دروست، دەكرێت ببێتە هۆی چالاككردنی سیستمی سیاسی و بنیادنانی متمانەی جەماوەر لە عیراقدا و خواستی گەلیش لە نوێنەرایەتییەكی باشتری سیاسی بۆیان بهێنێتە ئاراوە.

ئەم هەڵوێستەی یونامی دوای ئەوە هات كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند مانگی 6ی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا