میمفس دیپای ئەستێرەی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لیۆن دوای ئەوەی ئاشكرای كرد كۆتایی وەرز یانەی لیۆن بەجێدەهێڵێت،ڕایگەیاند كە لە بریكاری كارەكانیشی جیابووەتەوە و خۆی دانوستان لەگەڵ بارسا دەكات
دیپای لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بڵاوی كردەوە كە لە بەڕێوەبەری كارەكانی جیابووەتە و لەمەبەدوا لە ڕێگەی خۆیەوە كارەكان دەكات
هەروەها دەڵێت:كاتی ئەوە هاتووە خۆم سەركردایەتی داهاتووم و كاروانی وەرزشیم بكەم
گوتیشی:گەیشتووم بە قۆناغێك كە پێویستە خۆم بڕیارە گرنگەكان بدەم سەبارەت بە داهاتووم،بڕیارم داوە خۆم دانوستان و ڕێككەوتنەكان بكەم سەبارەت بە ژیانی وەرزشیم
لە كۆتاییدا دیپای گوتی:خۆم یانەی داهاتووم دیاری دەكەم،یەكەم كەس ئێوەی لێ ئاگادەر دەكەمەوە(واتا خەڵك و هاندەران)
شایەنی باسە میمفیس دیپای كۆتای ئەم وەرزە لیۆن بە جێدەهێڵێت و بەپێی سەرجەم سەرچاوەكان نزیكترین یانە بارسێلۆنایە كە پەیوەندی پێوە بكات