بەڤیدیۆ.. مشکێک دانیشتنی پەرلەمان تێکدەدات

پۆڵەتیک پرێس

مشکێکی گەورە هەرایەکی گەورە دەنێتەوە و بووە هۆی تێکچوونی دانیشتنی پەرلەمانی ئەندەلوسیا، کە حوکمی سەربەخۆی لە باشووری ئیسپانیا هەیە.

مشکە گەورەکە چووە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانەوە و هەرای نایەوە بەشێک لە پەرلەمانتارەکان لەترسا چوونە سەر کورسیەکان و هاواریان دەکرد بەشێکی دیکەشیان لەشوێنی خۆیان بە ئارامی دانیشتبوون، لەگەڵ ئەوەشدا چەند شایەتحاڵێک وتیان کە مشکەکە گەورە بووە و ترسی هەبووە بۆیە ئەو هەرایەی ناوەتەوە.

مشکەکە لەکاتێکدا چووە ژوورەکەوە کە بڕیار بوو یاسادانەران دەنگ لەسەر دانانی سیاسەتمەداری سۆسیالیست سوسانا دیاز بدەن بۆ ئەنجومەنی پیران بۆ باشووری ئیسپانیا، دوای کۆتای هاتنی هەراکە هەموو پەرلەمانتارەکان گەڕانەوە شوێنی خۆیان و کارەکانی خۆیان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا