بەڤیدیۆ.. ئەم هێلکە سەرسوڕهێنەرە ببینە

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕووداوێکی نامۆدا زانایان توشی سەرسوڕمان بوون، کاتێک ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە قازێک هێلکەیەک دەکات زەردێنەی هێلکەکەی ڕەنگی ڕەشە.

پیاوێک بەناوی چو لە شاری هانگچو لەناوچەی تشگیانگی چین وێنە و ڤیدیۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە زەردێنەی هێلکەی قازێک ڕەنگی ڕەشە، پیاوەکە باسی لەوەکرد هاوڕێکەی چەندین قازی ڕەنگ خۆڵەمێشی لە کێڵگەکەیدا هەیە، لەپێشوودا قازەکان هەموویان هێلکەکانیان سروشتی بوون، بەڵام ئەمجارەیان زەردێنەی هێلکەکە ڕەنگی ڕەشبوو سەڕەڕای ئەوەی قەبارە و ڕەنگی هێلکەکە لە دەرەوە ئاسایی بوو.

بۆنی هێلکەکەش ئاسایی بوو، لەدوای بڵاوبونەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان خەڵک ڕاوبۆچونی جیاوازی لەسەر هەبوو، هەندێکیان دەیانوت لەوانەیە قازەکە مەرەکەبی قوت دابێت یان دڵی ڕەش بێت، یەکێکی دیکەش دەیوت: لەوانەیە قازەکە ڕێژەیەکی زۆر تووی ڕەشی خواردبێت، بەڵام تا ئێستا نهێنی ئەو ڕەنگە ڕەشە بەشێوەیەکی دڵنیاکەرەوەکە نەخراوەتەڕوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک