واز لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بهێنە و 2000 دۆلار بەدەستبێنە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئاپ تایم ڕایگەیاند، دەگەڕێت بەدوای کەسێکی ئازا و خۆبەخشدا کە بۆماوەی دوو مانگ هەموو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بسڕێتەوە لەبەرامبەر ئەوەشدا 2000 هەزار دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت.

کۆمپانیاکە کۆمەڵێک مەرجی داناوە دەبێت کەسی خۆبەخش ملەکچی بێت ئەوانیش، سڕینەوەی بەرنامەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام، تیک تۆک، سناپ چات، تویتەر و هەموو بەرنامەکانی دیکەیە، یەکێک لە دامەزرێنەرەکانی کۆمپانیاکە پاتیرک ئۆلکەر وتی:”ئامانج لەم کارە ئەوەیە کاریگەری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەسەر کار و تەندروستی دەروونی کەسەکان دەربکەوێت بەتایبەتی لەکاتی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە کە بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەڕێژەی %16 زیادیکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد کۆمپانیاکە بەم کردارە دژی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان نەوەستاوە، بەڵکو دەیەوێت ئەو گرفتانە بخاتەڕوو کە بەهۆی ئالودەبوونی خەڵک بە تۆرەکۆمەڵایتەکانەوە دروست بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا