مانگایەک لە ٢٠ تیمساح ڕزگار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

دوو ماسیگر بەناوەکانی گێرانت مێلیسیا، ترەیفۆر تێرنی لە ڕۆژ ئاوای ئوسترالیا، ژیانیان خستە مەترسیەوە بۆ ڕزگارکردنی مانگایەک لە ٢٠ تیمساحی گەورە لە، ڕووباری ئۆرد .

بەپێی بڵاو کراوەکان، ئەو دوو ماسیگرە لە کاتی ڕاوکردنی ماسیدا لە ڕووباری ئۆرد، دوو مانگا دەبینن لە زەلکاوی ڕووبارەکەدا، ٢٠ تیمساحیش بەرەوە مانگاکان دەچن.

یەکێک لە مانگاکان توانی خۆی ڕزگار بکات و لە زەلکاوەکە هاتە دەرەوە، بەڵام ئەوی دیەکەیان مایەوە بۆیە بە خێرایی هەردوو ماسیگرەکە، پەتێکیان لە ملی ئاڵاند و لا ئاوەکە هێنایانە دەرەوە، لە مردن ڕزگاریان کرد.

مانگاکە تەواو هیلاک بوبوو، لە کاتی هێنانە دەرەوەی، هەناسەی تەنگ بوبوو.

ژمارەی تیمساحەکان لە ئوسترالیا لە ساڵی ١٩٧٠ەوە زۆر زیادی کردووە، هەر بۆیە یاسای تایبەتیان بۆ دەرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا