داعش لە کەرکوک ژمارەیەك پۆلیسی عێراق دەكوژێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە لەسنوری پارێزگای کەرکوک، سێ ئەندامی پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و دوو سەربازی دیکەش بیریندار بوون.

میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە24ی تەمموز، لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقەوە بڵاویانكردەوە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی پۆلیسی فیدڕاڵی لە گوندی کەحرە قازانی سەر بە ناحیەی رەشاد لە خۆرئاوای کەرکوک و بەهۆیەوە سێ پۆلیس کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.

هەرچەندە پێشتر حكومەتی عێراق نەمانی داعشی لەعێراق راگەیاندبوو بەڵام چەكدارانی داعش لەرێگەی گروپەكانیانەوە بەردەوامن لەئەنجامدانی چالاكی و هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا