پۆڵەتیك پرێس
دوای زیاتر لە 30 ساڵ له داخستنی بالیۆزخانەكەی ، دانیمارك باڵیۆزخانه له عێراق ده‌كاته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك، سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك له عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا.
جیپی كوفود ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ڕایگه‌یاندووە، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میلیشیاكان و ڕاگرتنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌كان پاڵپشتی له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین.
هاوكات فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك هه‌نگاوێكی گرنگه به ئاڕاسته‌ی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بەناوی عێراقەوە داوای له كۆمپانیاكانی دانیمارك كردووە وه‌به‌رهێنان له عێراق بكه‌ن.
دانیمارك یەكێكە لەو وڵاتانەی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا به 130 سه‌رباز به‌شداری له شه‌ڕی داعش ده‌كات و هێزه‌كانی له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د لەعێراق جێگیر كردووه.
كردنەوەی باڵیۆزخانه‌ى دانیمارك لەعێراق دوای ئەوە دێت كە لە ساڵی 1991 له دوای جه‌نگی كه‌نداوه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك له عێراق داخراوه، لەدوای ئەو وادەیەوە دانیمارك كاره دیپلۆماتییه‌كانی نێوان به‌غدا و كۆپنهاگن له ڕێی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كەی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبەجێدەكات.