سبەی شەممە سیمیناری وەرزش بەڕێوە دەچێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت

پڕۆگرامی كه‌مپینی و سیمناری “ڕێكحستنه‌وه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی كوردستان

پاش ئەو كێشە و لێكترازانەی ڕووی دا لە نێو ماڵی وەرزشی كوردستان و ئەندامانی زۆرنی زەرد و سەوز كارەكانیان كردە دژبەرایەتی یەكتر لە ئێستادا بە هەوڵ و ماندوو بوونی چەندان كەسی پسپۆڕ و خەمخۆری وەرزشی كوردستان هەوڵ دەدرێت دۆخەكە هێور بكرێتەو لە نێوان سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سەفین كانەبی لە سەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هادی كەریم جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە سەر پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

لەو چوارچێوەیەشدا دكتۆر هاوكار سالار داوەری نێو دەوڵەتی و مامۆستا لە سكوڵی وەرزشی زانكۆی سلێمانی دەستپێشخەرییەكی ڕاگەیاندووە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی وەرزشی كوردستان بۆ دۆخی ئاسایی و كۆتایی هێنان بەو كێشمە كێشە.

به‌ مه‌به‌ستی نه‌بچرانی وه‌رزشی كوردستان وپه‌یوه‌ستبوون به‌ یه‌ك ڕیزی ماڵی كوردی و وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستان
سیمیناری یه‌كه‌م (سلێمانی): ڕێكحستنه‌وه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی كوردستان
ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 29 – 08 – 2020 كاتژمێر 10:15 له‌ ئوتێل مه‌م و زین سیمناری یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێت (جاده‌ی سه‌رچنار خوار ئوتێل ابو سنا‌‌و) به‌ڵام كاتژمێر 10:30 ده‌ست پێده‌كات.

زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان: وه‌رزشه‌وانان و وه‌رزشكارانی دێرین و ڕاهێنه‌ران و یاریزانان وناوبژیوانان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق (هه‌موو لقه‌كانی) – پسپۆڕان – سوپاس بۆ ئاماده‌بونتان

سیمیناره‌كان له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تێكی وه‌رزشی وڕژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سیمیناری دووه‌م (هه‌ولێر): ڕێكحستنه‌وه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی كوردستان
له‌م دوو ڕۆژه‌ كات وةشوێنتان بۆ دیاری ده‌كه‌ین – چاوه‌ڕوانی گرتنی هۆڵێكین
زۆر سوپاس بۆ مامۆستا دانه‌ر ئه‌سلان بۆ دابین كردنی هۆڵی ئوتێل مه‌م وزین
دروشمی كه‌مپین وسیمیناره‌كه‌ بریتییه‌ له‌:
برایه‌تی وخۆشه‌ویستی – په‌روه‌رده‌ – یه‌ك ڕیزی

نه‌خێر بۆ ناوچه‌ گه‌رێتی

د.هاوكار سالار
مامۆستای زانكۆ/ ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا