لە تۆپی دەستی ئۆڵمپیاد نەرویج لە فەرەنسای بردەوە

لە تۆپی دەستی ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020 نەرویج لە فەرەنسای بردەوەو توانی بە جیاوازی سێ گۆڵ سەركەوتن تۆمار بكات.

هەردوو هەڵبژاردە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یاریەكەش بە ئەنجامی 32 گۆڵ بەرامبەر 29 گۆڵ لە بەرژەوەندی نەرویج كۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش هێشتا فەرەنسا لە پیشەنگی ڕیزبەندی كۆمەڵەی یەكەمی تۆپی دەستی ئۆڵمپیاد دەبینرێت، هەریەكە لە ئەڵمانیا و نەرویج و بەرازیلیش لە پلەكانی سێیەم تا پێنجەمدا مانەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا