پۆڵه‌تیك سپۆرت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/1/2021 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- داوا له هه‌ریه‌ك له راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى ته‌ناهى (خه‌یرى ئه‌حمه‌د) و راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى چۆمان (مه‌زن محه‌مه‌د) و گۆڵپارێزى یانه‌ى ته‌ناهى (نڤین فائق) ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 9/1/2021 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، بۆ لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاى تۆمار كرا‌و.
2- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كان و یاریزانانى به‌شدار بوو له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، هیچ یاریزانێك به بێ بوونى لۆگۆى یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌سه‌ر درێسى یاری مافى یارییكردنى نابێت، هه‌ر یانه‌یه‌ك لۆگۆى یه‌كێتییه‌كه‌مانى له‌سه‌ر درێسه‌كانى نه‌بێت، تووشى سزاى توند ده‌بێته‌وه و یارییه‌كه‌یش به ئه‌نجامى (3×سفر) بۆ یانه‌ى به‌رامبه‌رى هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌ركى سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ناوبژیوانى چواره‌مه ئه‌م بڕیاره وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكه‌ن.
3- به پێی رێنماییه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌مان، بڕیاردرا به دابه‌زینى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى زێره‌ڤانى بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌زرى 2021/2022، ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئاماده نه‌بوونى یانه‌ى ناوبراو له سێ یارى رابردووى خولى نایابى كوردستان، سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌ى ناوبراو ئازادن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یارى بكه‌ن.
4- به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له یارى نێوان چه‌مچه‌ماڵ و سۆران له گه‌ڕى چواره‌مى خولى نایابى كوردستان، داوا له هه‌ریه‌ك له ستافى ناوبژیوانانى یارییه‌كه (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، وه‌لید ئه‌حمه‌د، دیار عه‌بدولجه‌بار و محه‌مه‌د نه‌ژاد) و، سه‌رپه‌رشتیارى یارى (نه‌وزاد ساڵح) و سه‌رۆكى یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ (رێبوار خدر) و راهێنه‌رى یانه‌ى سۆران (ره‌فیق سه‌عید) ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 9/1/2021 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
5- بانگهێشتى یاریزانى یانه‌ى هه‌ڵۆ (كه‌یوان محه‌مه‌د) ژماره 15 بۆ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه 9/1/2021 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ.
6- به هۆى دروستكردنى كێشه وگرفت له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رى یانه‌ى ئاڵتون كۆپرى (موراد به‌زاز)، له یارى نێوان سه‌یدسادق و ئاڵتون كۆپرى له خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، بڕیاردرا به راگرتنى ناوبراو بۆ دوو یارى، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده بێت.
7- ئاگادارى یانه‌ى ئاكرێ ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له یارییه‌كانى داهاتوویان رێڕه‌وى چوونه ژووره و چوونه ده‌ره‌وه‌ى یاریزانان و ستافى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى له یاریگه‌ى خۆیان توند و تۆڵ بكه‌ن.
8- له یارى نێوان ئافره‌تانى دهۆك و ئه‌فرۆده‌یت له گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، به هۆى ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى له لایه‌ن كچه‌یاریزانى یانه‌ى ئه‌فرۆده‌یت (نیان وه‌لى ره‌سول) ژماره 8 بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو تاكو كۆتایی هاتنى خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
9- داوا له هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (ئافره‌تانى دهۆك، ته‌ناهى و شێخان) ده‌كه‌ین، بۆ یارییه‌كانى داهاتوو هۆڵێكى وه‌رزشى تایبه‌ت ئاماده بكه‌ن، چیتر رێگه نادرێت یارییه‌كانیان له هۆڵى په‌روه‌رده‌ى دهۆك ئه‌نجام بده‌ن.
10- هیچ یارییه‌كى خولى نایابى فوتساڵى كچان له هۆڵى ساڵح عه‌لى له سلێمانى ئه‌نجام نادرێت، تاكو ته‌واو كه‌م و كوڕییه‌كان به تایبه‌ت رووناك كه‌ره‌وه‌كانى هۆڵه‌كه چاك نه‌كرێته‌وه.