پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا جارێكی دیكه یارییه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه، كه دوو یاریی به هێز و چاوه‌روانكراو ئه‌نجام ده‌درێت، یه‌كه‌میان له‌نێوان یانه‌ی لازیۆ و بایرن میونخی ئه‌ڵمانی و دوومیان له‌نێوان یانه‌ی چێڵسی و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده.
دۆخی تیپه‌كه‌ی سیمۆنی باش نییه و یاریی دوای یاریی له خولی ئیسپانی پاشه‌كشه ده‌كات و ده‌یانه‌وێت به یاریی ئه‌مشه‌و خۆیان وه‌كو تیپێكی ركابه‌ر پێشانبده‌نه‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌ی بلوز ده‌یانه‌وێت به‌سوود وه‌رگرتن له راهێنه‌ری نوێ تۆخێل هه‌نگاوی گه‌وره هه‌ڵبگرن و له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان هه‌بێت، له كاتێكدا له خولی ئینگلیزی دۆخیان زۆر باش نیه و ئه‌م خوله باشترین شوێنه تێدا ركابه‌ری بكه‌ن.
لازیۆو بایرن میونخ
ئەم یارییە لە یاریگای ئۆڵۆمپیكۆی شاری رۆما دەكرێت، یاسای دیاریی كرا‌و بۆ یارییەكان بەو شێوەیەیە كە یارییەكانی چوون لە یاریگای یانەكانی دووەمی هەر هەشت گروپەكەی قۆناغی گروپەكان دەكرێن، یاریی گەڕانەوەش لە یاریی یانەكانی یەكەمی گروپەكان دەبن.
لازیۆ لە گروپی شەشەمدا یاریی دەكرد، بە 10 خاڵ لە دوو بردنەوەو چوار یەكسان بوون دووەمی دووەمی گروپەكە بووە پاش بروسیا دۆرتمۆندی یەكەمی گروپەكە.
هەرچی بایرن مونشنە، یەكەمی گروپی یەكەم بووەو خاوەنی 16 خاڵ بووە لە 5 بردنەوەو یەك یەكسان بوون 1-1 لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ، بایرن مونشن ئەمساڵیش گەورەترین پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی جامی ئەمساڵیش، لەبەر ئەوە ئەركی لازیۆ ئاسان نییەوە هەموو ئەگەرەكانیش بۆ یارییەكە لە ئارادان.
ئەتلەتیكۆ مەدریدو چێڵسی
ئەتلەتیكۆ ئەمساڵ لەباشترین بار‌و دۆخیدا دەبینرێت، لە خولی ئیسپانیا دوو دۆڕاندنی هەیە، یەكەمی خولەكەیەو لە بارساو ریاڵیشەوە دوورەو هەموو بۆچوونەكان ئەوە دەڵێن كە ئەمساڵ جامی لالیگای ئیسپانیا هی ئەمە.
لەم خولەشدا تاڕادەیەك خراپ نییە، ئەگەر چی لەو شەش یارییەی كە لە قۆناغی گروپەكان كردوونی تەنیا دوو بردنەوەی لە رێدبۆڵ ساڵزبۆرگ هەیە و بە 9 خاڵەوە لەو دوو بردنەوەیەو دۆڕانێك بە بایرن مونشن و سێ یەكسان بوونەوە گەیشتۆتە ئەم قۆناغە، چاوەڕوانی ئەوەی لێدەكرێت بەربەستی چێڵسی ببڕێت.
بەپێچەوانەی ئە.مەدریدەوە چێڵسی بە یەكەمی گەیشتۆتە ئەم قۆناغەی یارییەكان، لەگروپی پێنجەمدا 14 خاڵی كۆكردەوەو چوار بردنەوەو دوو یەكسان بوونی تۆمار كرد‌و هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.
لەمەش گرنگتر ئەوەیە لەناوەڕاستی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی‌دا، یانەكە فرانك لامپادیان لە ئەركەكەی دوورخستەوەو تۆماس تۆخێلی ئەڵمانیان خستۆتە جێگاكەی، لەم مانگی فێبریوەرییەدا چوار یاریی كردووە و سێ یاریی بردۆتەوە، یاریی ئەم هەفتەیەشی لەگەڵ ساوس هامپتۆن بووە كە سێیەم یارییەتی لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا و 1-1 یەکسان بوون.
ستادیوم