لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوەو رێكاری نوێ دەگرنەبەر

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشوبوانی كۆرۆناوە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆبێتەوەو بڕیارو رێكاری نوێ دەربكات.

بەپێی زانیارییەكان تەشەنەسەندنی بەرچاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم وایكردووە لیژنەكە بیر لەوە بكەنەوە رێكارەكان بە جۆرێك بن كە دۆخەكە دەگەڕێنەوە بۆسەردەمی سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم.

هاوكات تەندروستی دهۆك داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات بۆ رێگری لە تەشەنەسەندنی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم رابگەیەنرێت.

باس لەوەشدەكەن، ئەگەر حكومەت بۆ ئەو ماوەیە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو باشتر بڕوات.

ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەی توشبوانی كۆرۆناو مردن بەو نەخۆشییە لە هەرێم رووی لە زیادبوون كردووە، بەجۆرێك لە زۆربەی شارەكان نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا پڕبوون لە نەخۆش.

بەپرسانی تەندروستیش داوا دەكەن هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و ڤاكسین بەكاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا