پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە30ی کانونی یەکەم، ئێران بۆ لەمەودوا دەستپێکردنی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بە دراوی تەمەن ڕاگەیاند.
محەمەد رەزا فرزین، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران ئاشکرایکرد، چەند مانگێکە بانکی ناوەندی تاوتوێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکات بە دراوی نیشتیمانی لەگەڵ عێراق و ئەفغانستان.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەم بڕیارەمان لە سۆنگەی ئەوەوەیە بازرگانانی ئەو دوو وڵاتە بتوانن پارەی کاڵاکانی ئێران بە دراوی نیشتیمانی ئێران بدەن و سەنگ بۆ دراوی نیشتیمانی بگەڕێتەوە.
ڕوونیکردەوە، ، پێشنیازەکە پەسەندکراوە و چەند بانکێکیش دەستیان کردووە بە وەرگرتنی پارەی بازرگانان بە دراوی نیشتیمانی.
جەختیکردەوە، کار ئاسانی کراوە و زەمینەی پێویست ڕەخساوە تاوەکو لە داھاتووشدا ھەموو بانکەکان دەتوانن بە تمەن پارەی کاڵا ھاوردەکراوەکان لە بازرگانانی عێراق و ئەفغانستان وەربگرن.