کۆمەڵی دادگەریی: دژی ھەر جۆرە ھەوڵ و ھەنگاوێکین بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان جەخت لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی کوردستان دەکاتەوە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەرکی دەسەڵاتدارانی ھەرێمە، بەرپرسیارانە مامەڵە و رەفتار بکەن و کارێک نەکەن خەڵکی ھەرێم بخەنە دۆخێکەوە کە دەرئەنجامی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە و دواتر چارەسەری ئەستەم بێت.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، جەخت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەکەنەوە لەو کاتەی کە بۆی دیاریکراوە و دژی ھەر جۆرە ھەوڵ و ھەنگاو و نیازێکیشن بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، چونکە دواخستنی پرۆسەکە، ھەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم مەترسیی و ئەگەری ھەیە ئەوەشی ماوە لە دەستی بدەن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەیاندا پشتیوانیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی بۆ چارەسەر و کۆتاییھێنان بە کێشە و قەیرانی چەندین ساڵەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا