کۆمەڵی دادگەری قسەی خۆی لەسەر دەستور و پەرلەمان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی كوردستان بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر دەستور و پەرلەمان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی كرد وپشتگیری خۆشیان بۆ سیستمی سیاسی پەرلەمانی دوپاتكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تەموزی 2021، عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی کۆمەڵی دادگەری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “تێڕوانینی فەرمی ئێمە بۆدەستور ئەوەیە پێگەی ئایین جێگەی بكرێتەوە، نابێت هیچ یاسایەك دەربكرێت پێچەوانەی بناماكانی ئایین بێت، دەبێت لەدەستوردا بنوسرێت دان بەمافەكانی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان دەنێت و سەربەستی بیرو باوەڕو بەڕێوەبردنی رێورەسمی تایەبت بەخۆیان پارێزراو دەبێت”.

وتیشی “دەبێت لەدەستوردا بنوسرێت سیستمی سیاسی لەكوردستاندا سیستمێكی پەرلەمانییە، دەبێت شێوازی هەڵبژاردنی پەرلەمان بگۆڕێت بەجۆرێك بۆ هەر 100 هەزار كەسێك نوێنەرێك هەبێت، رۆژێكیش بۆ هەڵبژاردن دیاریبكرێت”.

بەوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەرەی، ئۆپۆزسیۆن زۆر بەلاوازی لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان باسكراوە، دەبێت لەدەستوردا گرنگی پێبدرێت، لە سەرۆكایەتی لیژنە سەرەكیەكان ئەندامێكیان سەرۆك بێت، واتە رێز لەئۆپۆزسیۆن بگیرێت، نەك ئەوەی هەموو رێكارێكی یاسایی و نایاسایی دەگیرێتە بەر بۆئەوەی نەتوانن بە ئەركی خۆیان هەستن و پێشێلی مافەكانیان دەكرێت.

عەبدولستار مەجید جەختیكردەوە، كە لە ئەمڕۆ بەدواوە دەبێت سەرۆكی هەرێم بە میكانیزمی هەڵبژاردنی نهێنی متمانەی پێبدرێت، پارێزگاری لە پرسە نیشتیمانییەكان بكات و لەبەرامبەر پەرلەمانیشدا بەرپرسیاربێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا