37 هەزار خێزان لە عێراق بە نایاسایی مووچە وەردەگرن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی كرێكارانی بیانی لە عێراق بە نزیكەی 800 هەزار كرێكار دەخەمڵیندرێت و مانگانەش كۆی مووچەكەیان دەگاتە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار.

حسێن عەرەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە 37 هەزار خێزان لە عێراق بە نایاسایی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، بەپێی گرتنەبەری رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانیش مووچەكەیان راگیراوە.

وتیشی، بەپێی ئامارە رەسمییەكان لەئێستادا نزیكەی 800 هەزار كرێكاری بیانی لە عێراق كاردەكەن و مانگانەش كۆی مووچەكەیان دەگاتە 320 ملیۆن دۆلار، ئەو ئامارەش تەنها ئەو كرێكارانە دەگرێتەوە كە بە رەسمی و بە رێگەی یاسایی هاتوونەتە عێراق، نەك ئەوانەی بە رێگەی قاچاخ و نایاسایی هاتوون و تۆمارنەكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا