پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئالینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، ستایشی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كرد له‌به‌رامبه‌ر پێدانی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار به‌قه‌رز به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئالینا ڕۆمانۆسكی له پۆستێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) نوسیویه‌تی، ده‌ستخۆشی له‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ین كه له نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا دراون بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بودجه و جێبه‌جێكردنی، وه‌ك بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ناردنی پاره بۆ چه‌ند مانگی داهاتو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی به‌رده‌وامبونی گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌ییتر له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌لی عێراق.