پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به كشانه‌وه‌ی لیوای “سه‌پاندنی یاسا” له‌شاری كه‌ركوك.
له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به بڕیار حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق لیوای 61ـی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ناوی “سه‌پاندنی یاسا”ی لێنرابو برایه شاری كه‌ركوك.
له‌نوێترین بڕیاریدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی داوه، له‌پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ش دۆسیه‌ی ئه‌منی نێو شاری كه‌ركوك ڕاده‌ستی پۆلیسی شاره‌كه ده‌كرێت.
به‌شێكی دیكه له بڕیاره‌كانی كازمی په‌یوه‌ست به كه‌ركوك كه به‌مزووانه جێبه‌جێده‌كرێت، كشانه‌وه‌ی تەواوی پۆلیسی فیدراڵی له‌كه‌ركوك، هه‌روه‌ها سپاردنی دۆسیه‌ی پاراستنی ئه‌منیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكیش ده‌درێته فرقه‌ی 8ی سوپای عێراق.