پۆڵه‌تیك پرێس
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ده‌ستگیركردنى تۆڕێكى تیرۆرستىی داعشى له‌شاره‌كه راگه‌یاند.
عامر نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى كه‌ركوك به پۆله‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و له‌سه‌ر داواى بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەربازیی کەرکوک توانرا باندێكى تیرۆرستى شه‌ش كه‌سى ده‌ستگیربكرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی كه‌ركوك وتیشى، یه‌كێك له‌و تیرۆرستانه‌ى ده‌ستگیركراوه به‌رپرسى گواستنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بووه، یه‌كێكى دیكه‌شیان چاودێرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى شاره‌كه‌ى ده‌كرد، سه‌ر ئه‌نجام توانرا ده‌ستگیربكرێن.
له‌باره‌ی ناسنامه و په‌یوه‌ندی تۆڕه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان عامر نوری وتی، “ئه‌و بانده له تیرۆریستانی داعش لە ویلایەتی بە ناودیجلە پێکهاتبوون”.