پەچەی خێزانەکەی بەست بۆ ئەوەی لە پشکنینی کۆرۆنا ڕزگاری بێت

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕووداوەکی نامۆدا، لە فڕۆکەخانەی جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا کاتێک سەرنشینێک هەوڵیدا، خۆی لە یاساکانی گەشت کردن بە دوور بگرێت، لە پایتەخەوە بەرەو شاری ترۆنانت گەشت بکات، یەکێک لە یاساکانیش بریتیە لە پشکنینی نەرێنی کۆرۆنا.

سەرنشینەکە پەچەی خێزانەکەی بەست، توانی بچێتە ناو فڕۆکەکەوە، بەڵام یەکێک لە کارمەندەکانی ناو فڕۆکەکە ئاشکرایکرد، لە کاتێدا چووە ناو گەرماوی فرۆکەکەو پەچەکەی لابردوو، دواتر دەستگیر کرا بەهۆی فێڵ کردنەوە سزای بۆ دەرچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا