ئەو پیاوەی ١٥ ساڵە موچەی بێ ئیشی وەردەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

کارمەندێکی کەرتی گشتی، لە وڵاتی ئیتاڵیا بە پاشای نادیار ناو دەبرێت بە هۆی ئەوەی ١٥ ساڵە بە نادیاری کار دەکات.

پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، پیاوێک لە نەخۆشخانەی بۆلیسی سیاتچیو لە شاری کاتانزارۆ لە  کالاباریا، بەردەوام مانگانە موچەی ٥٣٨ هەزار یۆرۆی وەرگرتووە، هەرچەندە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لەسەر کار ئامادە نەبووە.

پیاوەکە تەمەنی ٦٧ ساڵەو بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پۆستەکەی و ساختەکردن، ڕوو بەرووی لێکۆڵینەوە دەبێتەوە لە گەڵ ٦ بەڕێوبەر، بەهۆی ئەوەی گومان دەکرێت ڕۆڵیان هەبووبێت لە کارنەکردنی ئەو پیاوەو موچە وەرگرتنی بەبێ کار.

پۆلیس لێکۆڵینەوەی ئەنجامداو بەڵگەو شایەتی کۆکردەوە بۆ سەلماندنی ڕاستیەکە، بۆی دەرکەوت ئەو پیاوە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە هەڕەشەی لە بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لەوەی ڕاپۆرتی ئامادەنەبوونی ئەو پیاوە بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا