یاریی کارد لە توشبوون بە خڵەفان دەتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە توەژینەوە نوێیەکاندا دەرکەوتووە، خوێندنەوەی کتێب و نامەو یاری کاردەکان، دەتوانن توشبوونت بە نەخۆشی لەبیر چوونەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ دوابخەن.

نزیکەی ٢هەزار کەس کە تێکڕای تەمەنیان ٨٠ ساڵە، بەشدارییان کرد لە پرۆسەی خوێندندا، بۆ ماوەی ٧ سال چاودێریەکی باش کران، هەروەها ساڵانە ڕاپرسیان لەگەڵ ئەکرا، ڕاپرسیەکانیش بریتی بوون لە زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی مەعریفیدا، هەروەها چەندین یاری مێشکی وەک تاوڵەو یارییەکانیتر، بۆ ئەوەی ئاستی چالاکیان بزانن بەپێی تەمەنەکانیان.

لە ماوەی چاودێریکردنیاندا، نزیکەی ٤٥٧ کەس توشی لەبیر چوونەوە بوون، ئەویش لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا بە ئاستێکی مامناوەند، بەشێکیتر لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا بە شێوەیەکی زۆر کەم توش بووبوون.

پزیشکان ئاماژەیان بەوەدا هیج کاتێک درەنگ نیە بۆ دەست پێکردن، بە بەکارهێنانی توانا مەعریفیەکانت، تەنانەت لە تەمەنی ٨٠ ساڵیشدا لانی کەم دەتوانی ماوەی ٥ ساڵ نەخۆشی لەبیر چوونەوە دوابخەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا