زیادەڕەویکردن لە خواردنی ئایس کرێمدا ئەم زیانانەی دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ گۆڕان و گەرمبوونی کەش و هەوا ئایس کرێم بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن گەورە و بچووکەوە دەخورێت سوود و زیانیشی هەیە، ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودی زۆری هەیە، بەڵام کاتێک زیادەڕەوی تێدادەکرێت زیانی تەندروستی دەبێت.

زیادەڕەویکردن لە خواردنی ئایس کرێمدا ئەم زیانانەی دەبێت:

-پسپۆڕێکی بواری خۆراک جەختی لەوەکردۆتەوە نیو لیتر ئایس کرێم نزیکەی 1000 کالۆری تێدایە، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە قەڵەوی زیاددەکات.

-دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات خواردنی ڕێژەیەکی زۆر هۆکارێکە بۆ کۆبونەوەی چەوری لە ناوچەی سک.

ما الفرق بين الآيس كريم والجيلاتي الإيطالي؟

-چەوری تێدایە ئەگەر ڕێژەیەکی زۆری لێبخورێت هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ کە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن زیاددەکات.

-سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە شەکر بە بەردەوامی و ڕێژەیەکی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک و بیرەوەری هەیە.

-ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە ئەگەر زۆری لێبخورێت کاتێکی زۆری بۆ هەرس کردن دەوێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئاوسانی سک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا