پۆڵەتیک پرێس
سێو یەکێکە لە بەسوودترین میوەکان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، بەڵام ئایا سێوی سەوز یان سوور کامیان بەسوودترن و کامیان بۆ جەستە تەندروستترن؟
سێوی سەوز و سوور بەهەمان شێوە دەوڵەمەندن بە ماددە سوودبەخشەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی، جگە لەوەی ڕەنگیان جیاوازە تەنها چەند جیاوازییەکی بچووکیان هەیە.
سێوی سەوز، تامێکی مزری هەیە و توێکڵەکەی بەهێز و ئەستورە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانی ئەی، بی، سی، ئی و کەیە، هەروەها بەراورد بە سێوی سوور ڕێژەیەکی زیاتر کانزاکانی ئاسن، پۆتاسیۆم، پڕۆتین و ڕیشاڵەکانی تێدایە و کاربۆهیدرات و شەکری کەمترە.
سێوی سوور، تامێکی شیرین و توێکڵێکی تەنکی هەیە، ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکانی تێدایە بەڵام لە سێوی سەوز کەمترە، بەراورد بە سێوی سەوز ڕێژەی شەکری زیاتر تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکەی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە.