لە تاعونی ڕەشەوە بۆ کۆرۆنا..مێژووی ماسک بەپێی سەردەمەکان

پۆڵەتیک پرێس

چەند سەدەیەک لەمەوبەر، لە ئەوروپا نەخۆشی تاعونی ڕەش بڵاو بۆوە، بە مردنی ڕەش ناسرابوو، پزیشکان لەو سەردەمەدا ماسکێکی جیاوازیان بەکار دەهێنا بەراورد، بەو ماسکەی ئەمڕۆ بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار دەهێندرێت، ماسکەکانی سەردەمی پێشوو وەک دەنوکێکی درێژ وابوو، چاویلکەی تایبەتی لەگەڵ بوو، زیاتر لە دەنووکی قەلە ڕەش دەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەم شێوەیەی ماسکەکە، ڕێگەی دەدا ڕووەکی بۆندار لە ناویدا دابنێی، بۆ ئەوەی هەوای بۆن ناخۆش هەڵنەمژیت.

لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەدا، مرۆڤایەتی توسی یەکێک لە ترسناکترین پەتاکان بوو، کیشوەری ئەوروپا وێران بوو بە هۆیەوە، ماسکیش لەو سەردەمەدا یەکێک بوو لەو ڕێککارانەی بۆ ڕێگە گرتن، لە بڵاو بوونەوەی پەتاکە گیرابووە بەر و بەکار دەهێندرا.

چوار سەدە دواتر، جیهان ڕووبەڕووی پەتایەکیتر بووەوە ئەویش ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دووبارە خەڵک ناچاری بەکارهێنانی ماسک بووەوە.

لە تاعونی ڕەشەوە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەو ناسکانەی لە ڕابردوودا بۆ تاعونی ڕەش بەکار دەهێندرا، لە بەشی کەلەپوری کەرنەڤاڵی ڤینیسیا دانرابوو، بەڵام تەنها لە سەدەکانی ڕابردوودا بەکار دەهێندرا، لە ئێستادا ماسکێکی جیاواز بەکار دەهێندرێت.

مێژوو نوسان ماریا و لارا و لاورا دەڵێن، هەرچەندە بەکارهێنانی ماسک ڕەنگە شتێکی بێزارکەربێت بەڵام، ماسکەکان بەپێی سەردەم گەشەیان کردووەو، لە ئێستادا ماسەکانی ئەو سەردەمە بوونەتە جێگەی گاڵتە پێکردن، بەڵام گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا هاتووە تا ئێستا.

بەکارهێنانی ماسک دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ٦ی پێش زایین، بەپێی ئەو بەڵگانەی لە گۆڕستانی فارسەکان دۆزراوەتەوە، پێدەچێت ئەو کاتە خەڵک دەستەسری لەسەر دەم و چاوی دانابێت، کەواتە بەکارهێنانی ماسک هی سەردەمی ئەمڕۆ نیەو مێژووەکەی کۆنە.

مێژوونوس لاورا و لارا، وتیان بەپێی قسەکانی مارکۆ پۆلۆ خزمەتکارەکان لە سەدەی ١٣یادا لە چین بە پارچەیەکی چنراو دەم و لوتیان داپۆشیوە، ئەمەش بیرۆکەی ئیمۆراتۆر بووەو، نەیویستووە بۆن وهەناسەیان کاریگەری لەسەر تامی خواردنەکەی دروست بکات.

تاعونی ڕەش یەکێک بوو لەو پەتایانەی، لە ساڵی ١٣٤٧ بۆ ١٣٥١ بڵاو بۆوە، نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەسی کوشت، ماسکیان وەک ئامرازێکی پزیشکی بەکار دەهێنا بۆ ڕەگریکردن لە پەتاکە، بۆیە لەشێوەی باڵندەی قەلە ڕەش دروست کراوە، چونکە وەک سێبەری مەرگ وایە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی ١٧ بەپێی ڕوونکردنەوەکانی خوشکانی لارا.

مێژوو نووسان ئەم ماسکە بە دەرمانێکی نامۆ ناو دەبەن،هەندێک پێیان وابوو نەخۆسیەکە بە هۆی ژەهرەوە بڵاو بۆتەوە بۆیە هەوڵی داپۆشینی دەم چاویان داوە.

دەنوکی ماسکەکە بۆشیاییەک بوو وەک خزمەت گوزاریەک بۆ، دانانی گیای بۆندار تیایدا بە مایاساما ناسرابوو، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەدەی ١٩دا لەسەری ئەنجام درا، دەرکەوت سودێکی زۆری هەبووە.

ماریا لارا دەڵێت بەهۆی ئەوەی، دەرکەوتووە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی دەم و لوتەوە دەگوێزرێتەوە، هەربۆیە ئەو ماسکەی لەم سەردەمەدا دروست کرا تەنها دەم و لوتی دادەپۆشی و بە گوێیەکانەوە بەند بوو.

لە پاشان کاتێک لە ساڵی ١٩١٨ دا، پەتای ئیسپانی بڵاو بۆوە، دروشمێکیان بڵاو کردەوە بە ناوی ماسکێک ببەستەو ژیان ڕزگار بکە، هەربۆیە لە سەدەی بیستەم دا لە ئیسپانیا بەستنی ماسک چەسپێنرا.

مێژوو نووسان دەڵێن، پێیان وابووە دەتوانن لە ڕێگەی بەکارهێنانی ماسکەوە، لە هۆکارەکانی گواستنەوەدا کە گشتی بوون دەتوانن ڕێگە لە بڵاو بوونەوەی پەتاکە بگرن.

چەند ساڵێک دوای جەنگی جیهانی دووەم، بەپێی ستاندارد چەند ماسکێکیان بۆ نەشتەرگەری دروست کرد، کە بریتی بوون لە جۆرەکانی(FF-B2-KN95)بەپێی وتەی مێژوو نوسان.

خوشکانی لارا دەڵێن، کە ماسک لە دوای شۆڕشی پێشەسازی، لە شێوەی کڵاو دروست کرا دوای ئەوەی زانرا کە دووکەڵ چەند زیانی هەیە.

مێژوو نووسان دەڵێن، خراپترین ڕووداو، بریتی بووە لەو دوکەڵەی کە لە ساڵی ١٩٥٢دا لە لەندەن، درێژەی خایاندووە لە ٥هەتا ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەم، بە لایەنی کەمەوە نزیکەی ٤ هەزار کەس بە هۆی ئەو ڕووداوەو گیانیان لە دەست دا.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن، ئامرازێکی باش بووە بۆ کەم کردنەوەی قوربانیەکانی ڤایارۆسی کۆرۆنا، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جۆرەکانی ماسک لە سەدەکانی ڕابردوو لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا