سەیرتر لە خەیاڵ.. پیاوێک لە مانگێکدا سێ هەفتە دەخەوێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژنامەیەکی بەڕیتانی توشبوونی پیاوێکی هیندی بە نەخۆشیەکی سەیر و دەگمەن ڕاگەیاند، کاتێک لەهۆش خۆی دەچێت و هەموو مانگێک بۆماوەی سێ هەفتە دەخەوێت.

بوخاری دیڤی تەمەنی 42 ساڵە بەدەست نەخۆشی خەوی تەوەرەی دەناڵێنێت، بۆ ماوەیەکی درێژ دەخەوێت، لە تەمەنی 23ساڵیدا و ماوەیەکی کەم دوای هاوسەرگیرییەکەی نیشانەکانی نەخۆشیەکەی تێدا دەرکەوت، سەرەتا دیڤی بۆ ماوەی پێنچ بۆ شەش ڕۆژ دەخەوت، کاتێک ماوەکەی زیاتر بوو، دایکی و هاوسەرەکەی توشی ترس و دوودڵیەکی زۆر بوون بەڵام پارەیان نەبوو بۆ ئەوەی سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

کاتێک بۆ ماوەی مانگێک خەوت خێزانەکەی سەردانی پزیشکیان کرد، پزیشکەکە پێی وتن پێشتر هیچ حاڵەتێکی وای نەبینیوە، لەو کاتانەدا کە خەوتووە خێزانەکەی نانی پێدەدات و دەیشوات و پاکی دەکاتەوە بێ ئەوەی خەبەری بێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی ئەو ماوە زۆرە دەخەوێت دیڤی دەڵێت: هەست بە ئاسوودەی ناکەم هەست بە ئازار و هیلاکی دەکەم و بەدەست سەر ئێشەوە دەناڵێنم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا