قرژاڵێکیان لە خواردن ڕزگار کرد و بردیانە مۆزەخانە

پۆڵەتیک پرێس

بازرگانێکی ماسی بەریتانی، پێش ئەوەی قرژاڵێک لە جۆری ئاستاکۆزا بکرێت بە نانی ئێوارە، ڕزگاری کرد، کە لەلایەن فرۆشیارێکی ماسیەوە پێشکەشی کرا لە شاری لیسیستەری بەریتانیا

بازرگانەکە، فرۆشیاری ماسیەکەی ئاگادار کردەوە لەوەی، ئەو جۆرە قرژاڵە پرتەقاڵییە جۆرێکی زۆر دەگمەنە، لە یەک ملیۆن قرژاڵی ئاستاکۆزای قاوەیی یەک دانە پرتەقاڵی دەردەچێت.

بەپێی بڵاوکراوەکان، ئەو بازرگانە پێشنیاری کردووە بۆ فرۆشیاری ماسیەکە ئەو ئاستاکۆزایە ببەخشێت بە ناوەندی ژیانی ئاوی لە بێرمینگ هۆن، بۆ پاراستنی لە لەناوچوون.

هەربۆیە بازرگانەکە ئاستاکۆزاکەی گواستەوە بۆ، ماڵە نوێیەکەی کە مۆزەخانەی ژیانی ئاویە.

سکۆت بلاکەر لێپرسراوی مۆزەخانەی ئاوی وتی، ئەم جۆرە قرژاڵە جۆرێکی زۆ دەگمەنە، ڕەنگێکی پرتەقاڵی سەرسورهێنەرو نا ئاسایی هەیە، لە هەر ٣٠ ملیۆن ئاستاکۆزایەکدا لە ڕاستیدا تەنها یەک دانە بەو شێوەیە دەردەچێت دۆزینەوەی شتێکی زۆرتایبەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا