بەڕیتانیەک بە بوێریەوە ڕوبەروی “کەمئەندامیەکەی” دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کاتێک کەسیک توشی نەخۆشیەکی بۆماوەی یان درێژ خایەن دەبێت، ژیانی لەبەرچاو ڕەش دەبێت و پێی وایە ناتوانێت لەگەڵ ئەو نەخۆشیە ژیانی بەردەوام بکات، بەڵام هەندێک لە کەسەکانیش بیوبۆچونیان جیاوازە و بە ئەرێنی بیردەکەنەوە و نموونەن بۆ چواردەوریان.

دانییل بیلی خانمێکی بەڕیتانی تەمەن 23 ساڵە وابیری دەکردەوە لەژیانیدا خۆشەویستێی نابێت و هەروها لە بوون بە دایک بێبەش دەبێت دوای ئەوەی هەردوو قاچ و دەستی لەدەستدا بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سەحەیا لە تەمەنی چوار ساڵیدا، ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی دوودڵ بێت و دڵەڕاوکێی هەبێت لە دۆزینەوەی هاوبەشی ژیانی، هەروەها لەو هەستەی کە ڕۆژێک لەڕۆژان ببێت بە دایک.

دانییل دەڵێت: لە خوێندنگا هەموویان پەیوەندی هاوڕێیەتیان هەبوو، وا هەستم دەکرد هیچ کەسێک حەز بە هاوڕێیەتی من ناکات بەهۆی شێوەمەوە، بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنم شێوەی خۆم قبوڵ کرد و دڵنیابووم ڕۆژێک هاوبەشی ژیانم دەدۆزمەوە.

دانییل باس لەوەش دەکات لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 لە قاوەخانەیەک توم تویستی بینیوە کە هاوسەری ئێستایەتی و خۆشەویستییەکی زۆر لەنێوانیاندا هەیە، دانییلی دەڵێت کاتێک زانیم دووگیانم زۆر ترسام لەوەی دوای منداڵ بوون چۆن کارەکانی منداڵەکە ئەنجام بدەم، هەستم کرد دایکێکی باش نابم و بەهۆی “کەمئەندامیەکەمەوە” ناتوانم منداڵەکەم بەخێو بکەم.

دانییل ئەوەشی ڕونکردەوە دوای ئەوەی منداڵەکەم تەمەنی بوو بە ساڵێک زانیم کە دەتوانم هەموو کارەکان ئەنجام بدەم و باش بەخێوی بکەم، هەروەها شێوە جیاوازەکانی جەستە مانای ئەوە نییە بێ بەش بیت لە ژیان کردن بەشێوەیەکی ئاسایی وەک کەسانی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا