دوای بریندار بوونی لە شاخەوانی سەگەکەی یارمەتی دەدات

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێک دوای ئەوەی لە شاخەوانی قاچی شکا، سەگەی توانی ڕزگاری بکات و حەوت شەو ڕۆژ بە زیندویی بیهێڵێتەوە، هەرچەندە لە شاخی بەستووی ئالپ توشی حاڵەتەکە بوو بەڵام سەگەکەی یارمەتیەکی زۆری دا.

پیاوە تەمەن ٣٣ ساڵەکە، لە نزیک چەمێک لە باکوری ئاودین واتە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیتاڵیا دۆزرایەوە، ڕزگاریانکرد دوای ڕزارکردنی وتی کە سەگەکەی بەبێ خواردن و خواردنەوە لەو شاخە سەهۆڵ بەندانەدا بە شو ڕۆژ یارمەتی زیندوو مانەوەی منی دا.

هەرچەندە بەشێوەیەک قاچی شکا بووکە نەیدەتوانی بجوڵێت، بەڵام هەرچۆنێک بێ خۆی گەیاندۆتە کەنارێک لەو ناوە هەتا کچە هاوڕێکەی تیمی فریاکەوتنی CNASی فرۆیلی ئاگادار کردۆتەوە.

تیمەکە لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرێکەوە، گەنجەکەیان ڕزگار کرد کاتێک بینیان لە نزیک ئاوەکە ڕاکشاوەو هێشتا لە هۆش خۆی نەچووە، پیاوەکە دەخەنە کیسەیەکی خەوەوە دەیبەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا