پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مانگانە یەک ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە دابین بکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 بڵاویکردووەتەوە، ” مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم فەرمانی دەرکردووە بە دابینکردنی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دیناری مانگانە بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە جارەسەری شێرپەنجە دابین بکرێت”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ئەو بڕە پارەیە بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیەکانی تاقیگە و هەر پێوسیتیەکی دیکەی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیەی بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی و ڕزگاری لە هەولێر، هیوا لە سلێمانی، ئازادی لە دهۆک دابین کردووە.