شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی نوری مالکی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی نوری مالکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر بڕیاریدا 40 ڕۆژ دەرفەت بداتە هێز و لایەنەکانی دیکەی عێراق و خۆی بۆ ئەو ماوەیە دووربکەوێتەوە لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت، چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی بە زنجیرە کۆبوونەوەکانی کرد لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی عێراق بەوئومێدەی لەگەڵیاندا ڕێبکەوێت و بەیەکەوە زۆرینەی پەرلەمان پێکبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا