كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی عێراق رایگەیاند، لەئەمڕۆ هەینییەوە تا سێ رۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

كەشناسی عێراق رایگەیاند، بەهەمانشێوەی رۆژی هەینی كەشوهەوای رۆژانی شەممە و یەكشەممە و دووشەممەش پلەكانی گەرما بەرز دەبێت.
جیاواز لە ساڵانی پێشوو لەمساڵدا بەهۆی وشكەساڵییەوە پلەكانی گەرما بەرزبونەوەی زیاتریان بەخۆیانەوە دیووە.

لەسەر ئاستی جیهانیش ئەمساڵ بە گەرمتر لە ساڵانی پێشوو دادەنرێت، وڵاتانی جیهانیش لە رێگەی رێككەوتنی كەشوهەوای پاریسەوە بەڵێنی ئەوەیان داوە كە رێگە نادەن تا كۆتایی ئەم سەدەیە پلەی گەرما زیاتر لە ١/٥ پلەی سێلیزی بەرزترببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا