ئەدهەم بارزانی: بەمزوانە دەگەڕێمەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، بەمزوانە دەگەڕێمەوە”.

ئەمڕۆ هەینی، 18ی تەموزە 2021، ئەدهەم بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەپەیامێكدا رایگەیاندووە “ئێوەی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە، کە کوردستان وارگەی پیرۆزی منە و تەنانەت مردنیش من و وڵات لەیەک دور ناخاتەوە و بەمزوانە دەگەڕێمەوە” .

ئەدهەم بارزانی رۆژی 29ی ئایاری 2021 هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و دوای بڵاوکردنەوەی پەیامێک لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان کە تێیدا باسی لەوە کردبوو “کوردستان کەوتوەتە بەر گەڕێکی دیکەی داگیرکاری سوپایی و جینۆسایدی ژینگەیی”.

دەقی رونکردنەوەکەی ئەدهەم بارزانی:

خوشکان و برایانی بەهاگران
سلاو و حوورمەتی بێ پایان
دوای ئەوەی بە مەبەستی سەفەر و ھندێک چارەسەری پزیشکی بۆ ماوەیەک لەدەرەوەی کوردستان بووم،
ئێستا بە لوتفی پەروەردگاری مەزن باشم بەرەو وڵات و خاکی پیرۆزی نیشتیمان لە ماوەیەکی کەم دا دەگەڕێمەوە .

ئەو سەفەرە، لە راگەیاندنی کوردستان و دەرەوەشدا ،کۆمەڵێک دەنگۆی زۆر و راو بۆچوونی جۆراوجۆر و جیاوازی لێکەوتەوە، بە ھۆی ھەلوێستەکانم لە مەڕ داگیر کردنی خاکی کوردستانی ولاتمان ، ئێستاش ئێوەی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە، کە کوردستان وارگەی پیرۆزی منە و تەنانەت مردنیش من و وڵات لەیەک دوور ناخاتەوە .

ئەوەی من باسم لێکردووە و ھەلوێست وبۆچونەکانم گۆانکاریەکیان بە سەر دا نە ھاتووە و ئەوەی داکۆکی لێ دەکەمەوە ئەوەیە، کە لای من پرسی پارێزگاری لە نیشتیمان و هەلوێستی دژە داگیرکاری، بڕیاری هەمیشەیین و من بەردەوام لەسەر ئەو هەڵوێستە دەمێنمەوەو هەرگیز لەو هەڵوێستە نشتیمانیانە پاشەکشە ناکەم .

بێ ئەندازە سوپاسگوزاری و پێزانینم بۆ نیگەرانی و لێپرسینەکانتان هەیە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و لە ھەندەران بە تایبەتی کە لەو ماوەیەدا بۆ برای خۆتان هەتانبووە و ھەمیشە لە رێزەکانی پێشەوەی خزمەتکردن و خزمەتکاری ئێوەی ئازیزدام لە ھەر شۆێنێک بم.
براتان
ئەدهەم بارزانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا