ئەنجومەنی فشار: تا لێبڕینی موچە هەبێت ئاسایی كردنەوەی دەوام رەتدەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەهەفتەی داهاتووەوە دەوام لە فەرمانگەکانی حكومەتی هەرێم وەک خۆی لێدێتەوە و دەوامی نۆرە(تەناوب) نامێنێت و فەرمانبەران دەبێت كۆی رۆژەكانی هەفتە دەوام بكەن و ئەندامێكی ئەنجومەنی فشاریش رایدەگەیەنێت داوا لەتەواوی فەرمانبەران دەكەین تا كۆتایی بەلێبڕینی موچە نەیەت پابەندی دەوامی تەواوەتی نەبن و بڕیارەكەی حكومەت رەتبكەنەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەوام لە فەرمانگەکان وەک خۆی لێدێتەوە و دەوامی نۆرە(تەناوب) نامێنێت ئەوەش بۆئەوەیە بتوانن زیاتر کاروباری هاونیشتمانیان راپەڕێندرێت و ئەو رۆتینەی هەبووە کەمبکرێتەوە.

ئەنجومەنی فشاریش کە تایبەتە بە بەرگریکردن لە مافی فەرمانبەران داواکارییەکەی حکومەت رەتدەکاتەوە. رایدەگەیەنن تا لێبڕینی لە 21% موچە بەردەوام بێت و بەرزە موچە بۆ فەرمانبەران دەستپێنەکاتەوە و موچە فەوتاوەکان نەگەڕێندرێتەوە پابەندی دەوامکردن نابن و بڕیارەكە رەتدەكەنەوە.

دڵشاد بابانی، ئەندامی ئەنجومەنی فشار، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەنزیكترین كاتدا ئەنجومەنی فشار بەهاوبەشی لەگەڵ تەواوی دەستەو گروپە ناڕازییەكان هەڵویستی خۆیان رادەگەیەنن بۆ دروستكردنی فشار لەسەر حكومەتی هەرێم تا كۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنێت و ماف بۆ تەواوی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە.

وتیشی، ئەگەر لێبڕینی موچە بەردەوام بێت فەرمانبەران ناتوانن پابەندی بڕیارەكەی حكومەت بن لەبارەی ئاسایكردنەوەی دەوامەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و هیچ هیچ بیانوویەك بۆ لێڕینی موچە نەماوە بۆیە داوا لەتەواوی فەرمانبەران دەكەن تا كۆتایی بەلێبڕینی لە 21% موچە نەیەت پابەندی دەوامی تەواوەتی نەبن و بڕیارەكەی حكومەت رەتبكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا