یەكێتی بۆ حكومەت: كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنێت.

ئەمڕۆ 16ی حوزەیرانی 2021 لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند “هاوسەرۆكان و سەركردایەتی یەكێتی هەوڵی رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانیان داوە و هەر لەسەرەتاوە یەكێتی گەیشتن بووە بە رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا”.

وتیشی “یەكێتی هەوڵی ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ بەغدا داوە، داواش لە حكومەتی هەرێم دەكەم كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنێت و موچه‌ به‌ بێ لێبڕین دابه‌ش بكات”.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای تێپەڕبووونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق، شەوی رابردوو عێراق ڕەزامەندی لەسەر نادنی 200 ملیار دینار بۆهەرێم دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا