ئاسایشی سلێمانی 10 بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، هێزەكانیان لە ماوەی چل ڕۆژدا 10 كەسیان بە تۆمەتی بازرگانی كردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە، كە چوار كەسیان بازرگان و شەش كەسەكەی تریش بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان دانیشتوی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانن، ئەو ماددانەشی بەكاریان هێناوە لە جۆری “كریستاڵ و مۆرفینن”.

باس لەوەشكراوە، هەموو تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕاگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا