لەبارەی سەركردەكانی حەماس ناتانیاهۆ بەڵێنێك بە قەتەر دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای ئیسرائیلیی دەڵێت، سەرۆكوەزیرانی وڵاتەكەیان دڵنیایی بە قەتەر داوە كە سەركردەكانی حەماس لە دەوحەدا نابنە ئامانجی هێرشەكانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل پێشتر فەرمانی بە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) كردبوو سەركردەكانی حەماس لە هەركوێیەك بن، بە ئامانجیان بگرن و بیانكوژن.

بەڵام رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلیی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ناتانیاهۆ بەڵێنی بە قەتەر داوە كە سەركردەكانی حەماس لەو وڵاتەدا بە ئامانج ناگیرێن، ئەوەش پێش مەرجی سەرەكی قەتەر بووە بۆ ئەوەی لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا ببێتە نێوەندگیر.

لەسەر ئەو پرسە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بەشێوەیەكی جیاواز وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە و رایگەیاند، لەماوەی ئاگربەستیشدا بە ئامانجگرتنی سەركردەكانی حەماس بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا