تا ئێستا 23 مێرمنداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، تا ئێستا چوار مێرمنداڵ بەهۆی زەبر بەركەوتن لەسەر و روویان و دوو مێرمنداڵی تر بەهۆی چەكی ساچمەیی و 17 مێرمنداڵی تر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران كۆژراون.

بەگوێرەی ئاماری لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەو منداڵانەی بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون، 20 کوڕی یازدە تا حەفدە ساڵ بوون و سێ کچیش بوون کە دوانیان شانزە ساڵ بوون و دانەیەکیشیان حەفدە ساڵ بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، كوشتنی منداڵان لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەكان، نیشانەی ئەوەیە كە بەرپرسانی ئێران دەیانەوێـت بەهەرنرخێك بێت، خۆپیشاندانەكانی گەلانی ئێران سەركۆت بكەن.

جەختی لەوەش کردەوە،ژمارەی راستی كۆژراوەكان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لەو ژمارەیەی بڵاكراوەتەوە، زیاترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا