پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و جێگه‌یه‌ی دیله‌كانی شه‌ڕی تیادا زیندانیكراوه، له‌لایه‌ن توركیاوه به چڕیی بۆردوومانده‌كرێت.
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “لە ناو ئەو شوێنانەی کە توركیا شەوی رابردوو بۆردومانیكردووە، کەمپێک هەیە دیلەکانی شەڕی لێ راگیراون و توركیا هەوڵی ئازادكردنیان دەدات”.
وتیشی:”توركیا تەنها دانی بە كوژرانی دوو ئەفسەری خۆیدا ناوە، بەڵام ژمارەی کوژراوەکان سوپای تورک زۆر لەوە زیاترن كه بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
میدیاكانی نزیك له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرایانكرد، هارون تۆرهان، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی سوپای توركیا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌په‌گه‌وه له چیای گاره كوژراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سوپای توركیا له چیای گاره له‌باشووری كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ-2ـی ڕاگه‌یاند.