پۆڵەتیک پرێس
شوتی زەرد یەکێکە لە میوە سوودبەخشەکان و تامێکی خۆشی هەیە، یەکێکە لەو میوانەی لای گەورە و بچووک خواستێکی زۆری لەسەرە.
ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڤیتامینەکانی تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوەی لەش دەدات، لەگەڵ ئەوانەشدا سەرچاوەیەکی باشە بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی پێست.
سوودە تەندروستیەکانی شوتی زەرد:
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە یارمەتی تەندروستی چاو دەدات.
-یارمەتی کرداری هەرس دەدات و تەندروستی دڵ باشتر دەکات.
-یارمەتی لەش دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ئەو دژەئۆکسانانەی ڕێگری لە توشبوون بە میکرۆب و نەخۆشیەکان دەکەن.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سیە یارمەتی تەندروستی پێست دەدات.
-ڕێژەی تەواوی ئاو دابین دەکات کە لەش پێویستی پێیەتی هەروەها یارمەتی تەندروستی و کردارەکانی گورچیلە دەدات.
-تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە ڕێگری لە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات.