پۆڵەتیک پرێس
شوتی بە خوێوە، یەکێکە لە باشترین خواردنەکانی میلەتی ژاپۆنی و پاکستانی و ئەمریکای باشور، ئەم چیرۆکە لە ساڵی ١٩٣٤ەوە دەستی پێکردووە، لە ڕۆژنامەیەکدا باس لە چیرۆکی گەشتیارێکی ژاپۆنی لە هیرۆشیمادا بڵاو دەکرێتەوە کاتێک خوێ دەخاتە سەر شوتی و دەیخوات، دوای بە دواداچوون بۆیان دەردەکەوێت ڕێگایەکی تەندروستە بۆ خواردنی شوتی.
سودەکانی خواردنی شوتی بە خوێوە بریتیە لە
١-یارمەتیدەرێکی باشە بۆ شێدارکردنەوەی جەستە.
٢-شوتی بە خوێوە، شلەی شوتی زیاد دەات، شەکرەکانی کەم دەکاتەوە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو.
٣-هەروەها شوتی یەکێکە لەو خواردنانەی ڕوبەڕووی گەرمات دەکاتەوە هاوینان، جەستەت ە شێداری دەهێڵێتەوە.