‎خواردنەوەی 5 كوپ چا لە ڕۆژێكدا سەرنجت باشتر دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی توێژینەوەیەك، كە لە لایەن توێژەرانی زانكۆی نیوكاسڵ لەبەریتانیا ئەنجامدراوە خواردنەوەی ٥ كوپ چا لە ڕۆژێكدا بۆ كەسانی بەتەمەن سەرنج بەهێزتر دەكات ، هەروەها كەسانی تا تەمەن ٨٥ ساڵ دەتوانن سودی لێوەرگرن.

لەتوێژینەوەكەدا دەركەوت ئەو كەسانەی بەگشتی لە ڕۆژێكدا لە ٥ كۆپ چا زیاتر دەخۆنەوە، زیاتر ئەیانتوانی سەرنج بدەن و كاردانەوەی دەروونیان خێراتر بوو ، بە تایبەت ئەوانەی بە جوڵەی دەماخ بەستراون .

‎ئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەشی دەرخست، كە ئەو كەسانەی لە ڕۆژێكدا ٥ كوپ چایان خواردووە كاردانەوەی سەرنجیان خێراتر بووە، چالاكییەكی زۆری ڕۆژانەیان هەبووە وەك بەرگدووری و لێخورینی ئۆتومبیل.

‎بەپێی ئەو توێژینەواش، كە لە پێشوو دا ئەنجامدراوە خواردنەوەی چا سوودی هەیە بۆ تەندروستی یارمەتیت دەدات بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن‌و كۆلیسترۆڵ‌و دابەزاندبی كێش.

دكتۆر ئیدوارد ئۆكیلۆ پسپۆر لە بواری پێست و خۆراك لە زانۆی نیوكاسڵ دەلێت: خواردنەوەی چا بۆ ئەم كەسانە بەتەنیا بۆ وەر گرتنی پێكهاتەكانی ماددەكانی ناو چاكە نییە، بەڵكو لەوانەیە یارمەتیدەر بێت ، بۆ ئەوەی دانیشن گفتوگۆیەك بكەن یاخود قۆریەك چا دروست بكەن كارامەتر بن.

بەپێی توێژینەوەكان ئەو كەسانەی تەمەنیان زیاترە لە ٨٥ ساڵ‌و ئەو كەسانەشی لە ماڵی خۆیان یان لە شوێنیتر ئەژین ڕۆژانە زیاتر لە ٥ كوپ چا دەخۆنەوە، كە توانای ناسینەوەیان باشتر دەبێت.

زانكۆی نیوكاسڵ بۆ ئەم توێژینەوە یە ١٠٠٠ كەسی وەرگرتووە، كە تەمەنیان ٨٥ ساڵ بووە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە.

پەرستارانی توێژینەوەكە ، بەشداریان كرد لە سەردانی ماڵی كەسەكان بۆ هەڵسەنگانی دۆخی تەندروستیان و پشكنینی پەستان و خوێن لە كاتێكدس كە بە ڕۆژوو بوون.

لە كاتێكدا كە پشكنین بۆ چای ڕەش دەكرێت camellia sinesis, توێژەران دەتوانن بگەنەیە ئەو ڕاستییەی كە توانای ناسینەوەیان زیاتر دەكات .

لەئەنجام دا توێژەران دان بەوەدا دەنێن، كە چای ڕەش یارمەتیدەرێكی باشە بۆ كەسەكان بۆ بەهێزكردنی سەرنج دان لە كەسانی بەتەمەن، ئەو كەسانەی ڕێجیم دەكەن بۆ دابەزاندنی كێش كاریگەری خێرای هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا