پۆڵەتیک پرێس
هەنگوین سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا وەک ماسکێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو جۆرە قژێک بەکاردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، ڤیتامینەکان، کانزا و پڕۆتینەکان.
هەنگوین سوودێکی زۆری بۆ قژی زبر هەیە، قژی زبر گرنگیپێدانێکی تایبەتی دەوێت هەنگوینیش یارمەتی نەرمکردنەوە و شێدارکردنەوەی قژی زبر دەدات و کێشەکانی چارەسەر دەکات.
سوودەکانی هەنگوین بۆ قژی زبر:
-یارمەتی نەرمکردنی قژ دەدات
-یارمەتی شێدارکردنەوەی پێستی سەر و قژ دەدات
-قژ ڕەونەقدار دەکاتەوە
-قژ بەهێز دەکات و یارمەتی گەشەکردنی دەدات
– ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
چۆنیەتی بەکارهێنانی هەنگوین بۆ قژی وشک، نیو کوپ هەنگوینی سروشتی لەگەڵ چارەکە کوپێک زەیتی زەیتون تێکەڵ دەکەیت، دەیکەیتە مایکرۆوە بۆ ماوەی ٢٠ چرکە، دواتر دەریدەکەیت و تێکەڵی دەکەیتەوە، قژەکە بە ئاو شێدار دەکەیتەوە و تێکەڵەکەی لێدەدەیت بەڵام نابێت تەواو گەرم بێت تەنها تینێکی گەرمی تێدابێت، بۆ ماوەی چەند خولەکێ مەساجی پێدەکەیت دواتر دایدەپۆشیت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، پاشان قژەکە بەجوانی بە ئاو و شامپۆ دەشۆیت.