لە سلێمانی خۆپیشاندانی توشبووانی شێرپەنجە و مانگرتنی پزیشك و كارمەندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی خەرجنەکردنی موچەکانیانەوە پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشانەی هیوا مانطرتنيان راطةياند.

ئەمڕۆ دوشەممە 14ی حوزەیرانی 2021، پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشانەی هیوا بەهۆی خەرجنەکردنی موچەکانیانەوە مانگرتنیان راگەیاند و هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە توشبووانی شێرپەنجەش لەو نەخۆشخانەیە دەستیان بەناڕەزایەتی و خۆپیشاندان كرد.

نەخۆشانی شێرپەنجە ئاماژە بەوەدەكەن، لەئێستادا هیچ چارەسەرێكیان بۆناكرێت، ئەوانیش زەرەرمەندی یەكەمن.

هاوكات خەڵەف ئەحمەد، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەگردبونەوەكەدا بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی” دوێنێ وەزیری تەندروستی رایگەیاندووە كە كێشەی ئەو كارمەندو پزیشكانەی نەخۆشخانەكەی چارەسەركردووە، بەڵام ئەگەر چارەسەركرابێت ئەم كارمەندانە گردبونەوەیان نەدەكرت”.

وتیشی “ئەوكارمەندانە مافی خۆیانە شایستەداراییەكانیان بۆخەرج بكرێت و پشتیوانی لە داخوازیەكانیان دەكەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا