دووەمین پێشانگای بازرگانی ئێران لە سلێمانی دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆتایی ئەم مانگەدا بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیا لە بواری جیاجیادا دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە كە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

سرووش سازانی، بەڕێوەبەری عێراقی پێشانگای نێودەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە 22تا 27 ی حوزەیران دووەمین پێشانگای كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: 100 بۆ 120 كۆمپانیا لە بواری جیاجیادا وەكو كۆمپانیاكانی خۆراك و كەرەستەی بیناسازی و كشتوكاڵ و فەرش و بوارەكانی دیكە بەشداری دەكەن كە زۆرینەیان یەكەمجارە دێنە هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشكرد، دەمانەوێت سلێمانی بكەین بە سەنتەری پەیوەندی بازرگانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، لە شارەكانی خوارووی عێراق و وڵاتانی دیكەی عەرەبیش بازرگانان سەردانی پێشانگاكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا