پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی و ئابوری له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له كوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان تاوانه‌كانی داعش و پرسی مافه‌كانی مرۆڤ و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنان تاوتوێدەكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، داربی پارلامانت، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی و ئابوری له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هەرێمی كوردستان سەردانی ئەنجومەنی دادوەری كردووە و لەگەڵ به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، تاوانه‌كانی داعش و مافه‌كانی مرۆڤ و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنانی تاوتوێكردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئامانجی سەردانی شاندەكەی ئەمەریكا بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری بووە له‌نێوان هه‌ردوولادا سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت وه‌ك دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش و مافه‌كانی مرۆڤ و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌رژنان، هاوكات، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسی له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بۆچوون و تێبینی و سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووە، كه ئه‌مریكا به گرنگییه‌و ده‌ڕوانێته كاروباری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هەرێم رایگەیاندووە، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان و سه‌روه‌ربوونی یاسایه له هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشدراوەن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وردی وه‌ڵامی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكای داوەتەوە و رایگەیاندووە، ئه‌و پرسانه جێی بایه‌خی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رین و بۆ جێبه‌جێ كردنیان له هیچ هه‌وڵ و هه‌نگاوێك درێغی ناكه‌ن.
هاوكات، ئەمڕۆ 13ی حوزەیران تیمی پارێزەرانی سزادراوان و گیراوانی سنوری بادینان رایانگەیاند، دوای پێنج مانگ رێگە بەسزادراوانی بادینان دراوە چاویان بەخانەوادەكانیان بكەوێت.