پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنه‌ی دارایی ره‌تیده‌كاته‌وه، هه‌رێم مانگانه بڕی 100 ملیار دینار بداته به‌غدا، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت “ئه‌گه‌ر پرسێكی وا هه‌بێت بانگهێشتی وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مان ده‌كه‌ین”.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق له دواین كۆبونه‌وه‌یاندا به‌شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی راگه‌یاندووه، عێراق بە (انفاقی فیعلی) مامەڵە دەكات، واتا بەپێی ئەو پارەیەی مانگانە دێتە بەردەستیان خەرجی دەكەن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌بێت هه‌رێم مانگانه بڕی (100 ملیار) دینار بۆ بەغداد بنێرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به پۆڵه‌تیك پرێسی راگه‌یاند “ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه ته‌نها ده‌نگۆی راگه‌یاندنه، ئه‌گه‌رنا به‌فه‌رمی هیچ قسه‌یه‌كی وانه‌كراوه كه به‌غدا تا دوای هەڵبژاردنی پێش وەختەی عێراق هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نه‌نێرێت”.
وتیشی “ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت و به‌شاندی هه‌رێم وترابێت كه ده‌بێت مانگانه هه‌ریچم 100ملیار دینار به‌به‌غدا بدات، ئه‌وا ده‌بێت ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی ئاگاربكرێینه‌وه بۆئه‌وه‌ی بانگهێشتی وه‌زیری دارایی بكه‌ین رونكردنه‌وه‌مان پێبدات”.
به‌وته‌ی جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌گه‌ر حساباتێك به‌كرێت بۆ داهاتی هه‌رێم مانگانه 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی به‌غدا بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و 250 به‌رمیله دابه‌شی سێ ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل بكرێت ده‌بێت 7.7% له‌كاتێكدا هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه به‌رێژه‌ی 13% پشكی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە،دیار نییه به‌چ پێوه‌رێك هه‌رێم 100 ملیار دینار به‌به‌غدا بدات، جا ئه‌گه‌ر وابێت هه‌رێم تا هه‌تایه ناگه‌رێته‌وه بۆ به‌غدا، چونكه له‌هیچ وڵاتێك نیه پارێزگا بودجه‌ی خۆی وه‌ربگرێت و 100 ملیار به‌حكومه‌ت بات.