سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی نوێی گالاکسی ئێم بە تایبەتمەندی نوێ و نرخی ڕکابەری دروست دەکات.

مۆبایلی گالاکسی ئێم32 پێکهاتەکەی لە کانزا و پلاستیک و شوشە دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکانی(160/74/9) ملیمە، کێشەکەی 196 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئۆمۆلیدە بەقەبارەی 6.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 411 مۆمە.

هاتف مميز ورخيص الثمن من سامسونغ سيرى النور قريبا

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی85ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(5+5+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە.

بە سیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی2ی هەیە، خێرای پاتریەکەی شەش هەزار میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا