پۆڵەتیك پرێس
پۆڵەتیك پرێس لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایدەگەیەنێت “بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان سیستمێكی نوێی موشەكی دادەمەزرێنین”.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند” لەئێستا بەدواوە گرنگی بەو موشەكانە دەدەین، كه بۆ لێدانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنرێن”.
دەشڵێت “كاریگه‌ری ئه‌و موشه‌كانه هاوشێوه‌ی تۆڕ وایه هێز و جوڵه‌ی فڕۆكه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وە تا دەیخاتەخوارەوە، ئامانج له په‌ره‌پێدان به‌و سیسته‌مه، وه‌ستاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه، كه زۆرترین زیان بەسوپا دەگەیەنن، لەڕووی هه‌ڵدانی جۆره جیاوازه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی”
ئەمەلەكاتێكدایە، لەئێستادا بۆ بەرەنگاربونەوە و ململانێ سەربازییەكان هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، كراوەتە جۆرێكی تازه‌ی شه‌ڕكردن و لەعێراق و وڵاتان كاری پێدەكرێت.